رووداو دیجیتاڵ
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە بەسرە و بڕیارە کارگەیەکی ئاسن بکاتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 9ی ئاداری 2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق "بۆ کردنەوە و بەدواداچوونی ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی و خزمەتگوزاری گەیشتە پارێزگای بەسرە."
بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە کارەکانی سوودانی لە بەسرە، کردنەوەی کارگەیەکی شیش و ئاسنە، کە 20 ساڵە لەکارکەوتووە، تێچووی پرۆژەکە 200 ملیۆن دۆلارە و بەرهەمی ساڵانەی 623 هەزار تۆنە.
پارێزگای بەسرە دەکەوێتە ئەوپەڕی باشووری عێراق، هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتانی کوێت و سعودیە لە باشوور، ئێران لە رۆژهەڵات، لە نێوخۆدا هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگاکانی زیقار و میسان لە باکوور و پارێزگای موسەننا لە رۆژئاوا.
بەسرە سێیەم گەورەترین پارێزگایە لەڕووی ژمارەی دانیشتووان لە عێراق؛ شەشەم پارێزگای عێراقە لەڕووی رووبەر، تاکە دەروازەی ئاویی عێراقە و دەوڵەمەندە بە نەوت کە سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی عێراقە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ