لە کەربەلا پیاوێک دیزاینی کراسی بووک دەکات

10-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
عەلا باسی پیشەکەی دەکات؛ کە دیزاینکردنی جلی بووکە لە شارێکی نەریتخواز
عەلا باسی پیشەکەی دەکات؛ کە دیزاینکردنی جلی بووکە لە شارێکی نەریتخواز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عەلا زەیتوون لە کەربەلا دەستى داوەتە کارێکى ئەستەم، ئەویش دیزایین و دوورینى جلوبەرگى رۆژی هاوسەرگیریی ئافرەتانە لە شارێکى نەریتخوازى عێراق.
 
عەلا زەیتوون، دیزاینەرى جلوبەرگ دەڵێ "ئێمە، یەکەم دیزاینەر بووین لە کەربەلا، بەوشێوەیە کارم نەکرد کە دیزاینێکم پێ بگات و لە تورکیا بیدرووین، لەم شوێنە و لەبەرچاودا دەیدوورین، لە دیاریکردنى جۆرى قوماش و دیزاینەکان تاوەکو دوورین، هەمووى لێرە دەکرێت."
 
ئەو شوێنەى دیزاینى جلوبەرگى هاوسەگیرى کچان لە ساڵى 2021 داندراوە، بۆ خاوەنەکەى بەربەست و ئاڵنگاریی زۆری هەبووە.
 
عەلا باسی ئاستەنگییەکان دەکات و دەڵێ "چەندین بەربەست هاتنە بەردەمم، هەر کە دەستمپێکرد هەمووان ناڕازى بوون بە کەسە نزیکەکانیشمەوە، پێیان دەگوتم بۆ خۆت ماندوو دەکەیت و دیزاین دەکەیت، لەکاتێکدا جلوبەرگى ئامادەى تورکى و ڵاتانى دیکە هەیە، بەڵام من دواى قسەى خۆم کەوتم." 
 
لە سێ ساڵدا لەو شوێنکارە، عەلا زیاتر لە 700 دیزایینى جلوبەرگى بووکانی کردووە و دووریویەتى
دەیەوێت رکابەى جلوبەرگى ئامادە بکات کە تێچووەکەى کەمترە.
 
عەلا زەیتوون باسی لەوەش کرد "ئەو جلوبەرگەى دروستى دەکەین، کوالێتیی باشە، دەتوانێت رکابەرى جلوبەرگى هاوردە بکات."
 
بەگوێرەى دوایین ئامارى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى؛ لە مانگی کانوونى دووەمى ئەمساڵ 1253 گرێبەستى مارەبڕین لە کەربەلا کراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە