عەلی سیستانی: سبەی جەژنە

09-04-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەڵێت، سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، بەوەش ئەمساڵ شیعە و سوننە لە عێراق پێکەوە جەژن دەکەن.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2024، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "مانگ بینراوە؛ بۆیە سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان و یەکەم رۆژی مانگی شەوالی ساڵی 1445ی کۆچییە".
 
ئەمڕۆ سێشەممە دوایین رۆژی مانگی رەمەزان بوو.
 
هەرێمی کوردستان و سوننەکانی عێراق ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 8ی نیسانی 2024 رایانگەیاند، رۆژی سێشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و چوارشەممە 10-4-2024 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.
 
ئەمساڵ هەرێمی کوردستان و سوننەکانی عێراق 30 رۆژی مانگی رەمەزانیان گرت، بەڵام شیعەکان 29 رۆژیان گرت، بەڵام سوننە و شیعە پێکەوە کردیانە جەژن کە لە زۆربەی جەژنەکاندا ئەمە کەمتر بەدی دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."