هاککەرێک لە عێراق 1500 گێگابایت زانیاریى دەدزێت و دەیانفرۆشێت

09-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاککەرێک لە عێراق دەستگیرکراوە کە هەزار و 500 گێگابایت زانیاریى لە ژمارەیەک کۆمپانیاى کەرتى تایبەت بردووە و  چەندین جار فرۆشتوونی، کە زانیاریى کەسیى چەندین هاووڵاتى بووە.
 
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەو کەسەی دەستگیرکردووە و ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا وردەکارییەکانی بڵاوکردنەوە. 
 
بە گوێرەى دەزگاکە، ئەو زانیارییانەى هاککەرەکە بردوونی "هەستیار" بوون و تایبەت بوون بە ناو، ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنى هاووڵاتییان. 
 
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق رایگەیان، ئەو هاککەرە چەندجارێک زانیارییەکانی بە لایەنى نادیار فرۆشتووە. 
  
بە گوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو تاوانە هەڕەشەیەکى راستەوخۆ بووە لە تایبەتمەندى هاووڵاتییان و ئاسایشى زانیارییان؛ کە وای کردووە "بەپەلە" کار بکەن بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەکە و ئەو چالاکییە ئەلیکترۆنییە، بەرلەوەى دزە بە زانیاریى زیاتر بکرێت و لە کاری تاوانکاریى دیکەدا بەکاربهێندرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."