رووداو دیجیتاڵ
لە بەندەرێکی عێراق دەست بەسەر 15 ئۆتۆمبێلدا گیران، کە دەستکاریی ژمارەی شاسییەکانیان کرابوو.
ئەمڕۆ هەینى 9ـی ئایارى 2025، عەلائەدین قەیسى، گوتەبێژى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "ئەو 15 ئۆتۆمبێلە لە بەندەرى ئوم قەسرى پارێزگاى بەسرە دەستیان بەسەردا گیراوە، کە لە نێو پێنج کۆنتێنەردا بوون."
بەگوێرەى رێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى، رێگە نادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە هاوردە بکرێن کە دوو ساڵ لەمەوبەر دروست کراون، بۆ ئەمساڵ ئەگەر مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان سەرووی 2023 نەبن رێگەیان پێناردێت هاوردە بکرێن.
گوتەبێژى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق رایگەیاند: "ژمارەى شاسیى ئەو 15 ئۆتۆمبێلە ساختە کراون و سڕدراونەتەوە و ژمارەى دیکەیان لێدراوە، بۆیە دەستیان بەسەردا گیراوە."
17 دەروازەى سنووریی وشکانى، دەریایی و ئاسمانى لە عێراق هەن، لە رووى ئەمنییەوە لە ژێر چاودێریى دەستەى دەروازە سنوورییەکانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ