دادگەی فیدراڵیی عێراق دەرکردنی فەرمانی وەلائی دژی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە رەتدەکاتەوە

09-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵای فیدراڵیى عێراق سکاڵاى ژمارەیەک پەرلەمانتارى رەتکردەوە بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی بۆ راگرتنی کارکردن بە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە.
 
دواى ئەوەى پەرلەمانى عێراق بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی دا و سەرۆککۆمارى عێراق واژۆى کرد، پێنج پەرلەمانتار سکاڵایەکیان لە دادگەی فیدراڵى تۆمارکرد و داوایان کرد فەرمانێکی وەلائی دەربکات بۆ رێگریکردن لە کارکردن بەو یاسایە، چونکە بە بڕوای ئەوان، دانیشتنەکە نایاسایی بووە و رێژەى یاسایى پەرلەمانتاران تێیدا ئامادە نەبوون.
 
دادگەى فیدراڵیى عێراق لە وەڵامى ئەو پەرلەمانتارانەدا رایگەیاندووە، بە گوێرەی یاسای دادگەکە، دەرکردنی فەرمانی وەلائی لەسەر بنەمای مەرج و بنەمای دیاریکراوە، لەم دۆسیەیەشدا بە پێویستی نازانێت فەرمانێکی وەلائی دەربکات.
 
دادگەکە ئاماژە بەوەش دەکات، دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیە بە واتای داننان دێت بە سکاڵاکەدا بێ تاوتوێکردنی تەواوەتی.
 
14ی نیسانی 2025 ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەنگیان بە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دا و 29ی نیسانیش د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر فەرمانی بەپارێزگاکردنەکەی کرد.
 
رۆژی 05-05-2025 ، یاساکە بە ژمارە 7ی ساڵی 2025 لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی بەغدا.

لە بەغدا هەر خاوەن موەلیدەیەک پارەی زیاد وەربگرێت سزا دەدرێت

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رایدەگەیێنێت، هەر خاوەن موەلیدەیەک پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان وەربگرێت، تاوەکو یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.