رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت، دهۆک یەکەم و سلێمانی دووەمە

09-11-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق گەیشتە 82.42%، کە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەگرێتەوە. پارێزگای دهۆک لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان یەکەمە لە رێژەی بەشداریکردن و سلێمانی دووەمە.
 
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "دەنگدەری کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 و دەنگدەری ئاوارەش 26 هەزار و 986 دەنگدەر بوون. تێکڕای ژمارەی دەنگدەران بۆ دەنگدانی تایبەت، یەک ملیۆن و 104 هەزار و 816 دەنگدەر بوون و رێژەی بەشداری ئەو دەنگدانە 82.42% بووە."
 
رۆژی یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا. بڕیارە 11ی تشرینی دووەم دەنگدانی گشتی ئەنجام بدرێت.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆرترین رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە دهۆک بووە کە 98.19% بووە، سلێمانی لە پلەی دووەمدایە بە 98.16%.
 
رێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت لە هەولێر 97.92% بووە، لە کەرکووک 84.15% و لە دیالە 87.21% بووە، لە نەینەوا گەیشتووەتە 87.20%.
 
کەمترین رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای نەجەف بووە، کە تاوەکو ئێستاش کەمترین رێژەی وەرگرتنەوەی کارتی نوێی دەنگدانی تێدا تۆمار کراوە.
 
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ دەنگدانی گشتی بڵاو دەکرێتەوە، بڕیارە 24 کاژێر دوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی گشتی بڵاو بکرێتەوە.
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چوار سکاڵایان لەبارەی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردن پێ گەیشتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."