سوودانی: ئەرکێکی نیشتمانییە هەڵبژاردن لە پێشێلکاری بپارێزین

09-11-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکان کرد بەبۆنەی بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی عێراق و رایگەیاند: "ئەرکی نیشتیمانیمان ئەوەی لێمان دەوێت هەڵبژاردن لە هەر پێشێلکارییەک بپارێزین."
 
ئەو پەیامەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نووسینێکدا بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوو کە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ 9ی تشرینی دووەم کۆتایی هات.
 
سوودانی دەڵێت: "پیرۆزبایی پیادەکردنی مافی دەستووریتان و بەشداریی کارا و هۆشیارانەی هەڵبژاردنتان لێدەکەین بۆ دیاریکردنی نوێنەرانتان بۆ پەرلەمان."
 
زیاتر لە 1.3 ملیۆن کەس لە هێزە ئەمنییەکان کارتی ئەلیکترۆنییان هەبووە بۆ بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: "ئەرکی نیشتمانیمان ئەوەى لێمان دەوێت کە کەشێکی پارێزراو و سەقامگیر بۆ هەڵبژاردن بڕەخسێنین و پرۆسەی هەڵبژاردن بپارێزرێت لە هەر پێشێلکاری و کاریگەرییەک."
 
دەنگدانی تایبەت دوو رۆژ بەر لە دەنگدانی گشتی پەرلەمانی عێراق کە لە 11ی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت.
 
رۆژی یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت: "هەر ئەم شەو جیاکردنەوە و ژماردنی دەستی و ئەلیکترۆنی سندووقەکانی دەنگدان لە بنکە و وێستگاکان ئەنجام دەدرێت."
 
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق  ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان پێکەوە بڵاو دەکاتەوە، ئەوەش لە دوای 24 کاتژمێر لە ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لەو مۆرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

لە دەروازەیەکی عێراقدا دەست بەسەر 240 مۆری ناوی دەرماندا گیرا

لە دەروازەی سنووریی ترێبلی عێراق دەست بەسەر 240 مۆری ناوی دەرماندا گیرا، کە هەوڵ دەدرا لە رێگەیانەوە دەرمانی بەرهەمهێندراوی نێوخۆیی بکرێتە دەرمانی براندی جیهانی