لە دیوانییە ئەفسەرێک و سێ پۆلیس کوژران

10-01-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

درەنگی شەوی رابردوو لە پارێزگای دیوانییە لەکاتی ئازادکردنی رفێندراوێک، ئەفسەرێک و سێ پۆلیس کوژران.
 
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 10-01-2024 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەکاتی ئۆپەراسیۆنی هێزێکی هاوبەشی پۆلیسی دیوانییە بۆ رزگارکردنی کچێک لە ناحیەی دەغارە کە لەلایەن باندێکەوە رفێندرابوو، شەڕ و پێکدادان دروست بووە، بەهۆیەوە ئەندامێکی باندەکە کوژراوە و دووی دیکە بریندار بوون و چوار ئەندامی باندەکە دەستگیر کراون کە دوویان ژنن، ئەمانە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراو بوون.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا رفێندراوەکە ئازاد کراوە و ئەفسەرێک و سێ پۆلیسی دیوانییەش کوژراون.
 
هەر لەوبارەوە پۆلیسی پارێزگای دیوانییە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەریەک لە رائید عەلی ئەحمەد عەلی ناسر، رافد عیدان مەتەر، محەممەد دایخ ناسر و مەحمود کەریم عەزیز لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی دیوانیە لە رووبەڕبوونەوەکەدا کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە