رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 10ی کانوونی دووەمی 2026 لەبارەی داهاتەکانی نانەوتی کۆببێتەوە.
بەگوێرەی بەرنامەی کار، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ دەستپێبکات، ئەمە دەبێتە سێیەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق دوای ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەی رۆژی 29ی کانوونی یەکەمی 2025 کرد.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دانیشتنەکە تەنیا یەک بڕگە لەخۆدەگرێت، ئەویش تاوتوێکردنی داهاتەکانی نانەوتییە.
بە گوتەی شێروان دووبەردانی، نزیکەی 90%ی داهاتی عێراق پشتبەستووە بە نەوت، ئەوەش مەترسیدارە و لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، عێراق رووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە، بۆیە پێویستە رێکاری پێویست بگیرێتەبەر.
رۆژی 29ی مانگی رابردوو، پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی لە ساڵی یەکەم و وەرزی یەکەمی یاسادانانی خۆی کرد. تاوەکو ئێستا دوو دانیشتنی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ