گوتارخوێنی نەجەف: ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێ دەبێتە هۆی تێکشکانی ئیسرائیل

10-01-2026
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتارخوێنی نەجەف دەڵێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران "هێزی هەرەدیاری" ناوچەکەیە و ئەو پەرەسەندنانەی ئێستا دەگوزەرێن، دەبنە هۆی یەکڕیزیی زیاتری گەلی ئێران و تێکشکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
 
رۆژی شەممە، 10ـی کانوونی دووەمی 2026، سەدرەدین قەبانجی، گوتارخوێنی نەجەف و سەرکردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین هێزی ناوچەکەیە و ئەو رووداوانەی ئێستا روودەدەن، ریزەکانی گەلی ئێران بەهێزتر و تووندوتۆڵتری دەکەن."
 
14 رۆژە خەڵک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندان دەکەن، دوای ئەوەی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و کاسبکارانی بازاڕی گەورەی تاران ناڕەزاییان دەربڕی، هەرزوو خۆپێشاندان هەموو پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.
 
قەبانجی گەشبینیی خۆی نیشاندا و پێشبینی کرد لە قۆناخی داهاتوودا "ناوچەکە شایەتی تێکشکانی قەوارەی ئیسرائیل و هەموو ئەو لایەنانە بێت کە پشتگیریی دەکەن."
 
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عێراق، ئەو سەرکردەیەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی ئاماژەی بەوە کردووە، "عێراق لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیراندا بە ئاراستەیەکی دروستدا هەنگاو دەنێت و وڵات لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە لە دۆخێکی سەقامگیردایە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵیۆزخانەی عێراق لە رووسیا

مۆسکۆ رەزامەندیی دا داعشە رووسییەکان لە عێراق وەربگرێتەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە رووسیا رایگەیاند، رەزامەندییان داوە ئەو داعشانە وەربگرنەوە کە هەڵگری وڵاتینامەی رووسین و بەمدواییە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە.