بەغدا گواستنەوەی زێڕ و مۆبایلی لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان قەدەخە کرد

49 خولەک له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت زێڕ و  مۆبایل لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بگوازنەوە.
 
ئەو فەرمانە لە نووسراوێکدا بووە کە بەشی گواستنەوەی ئاسمانیی سەربە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئاراستەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان کردووە.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، نابێت زێڕ، مۆبایل و سەرجەم ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری لە رێگەی گواستنەوەی ئاسمانی و کارگۆوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بگوازرێنەوە.
 
پاساوی ئەو بڕیارە بەگوێرەی نووسراوەکە ئەوەیە، بەهۆی نەبوونی نوێنەرانی دەزگای کۆنترۆڵی جۆریی فیدراڵی لەو دوو فڕۆکەخانەیە کە کاری پشکنین و مۆرکردنی زێڕی هاوردەکراو بکەن. ئەوە جگە لە نەبوونی رەزامەندیی فەرمیی سەبارەت بە ئامێرەکانی مۆبایل و تەکنەلۆژیای زانیاری کە لەلایەن دەستەی راگەیاندن و گەیاندنەوە دەردەچن.
 
بەرپرسێکی یەکێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە تۆڕى میدیایی رووداوی گوت: "ئەو نووسراوانە دروستن و لەبەر رۆشنایی بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵی بووە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دەرچووە."
 
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو بڕیارانە پەیوەندیدارن بە یاسای گومرگی بۆ رێکخستنەوەی گواستنەوەی کاڵا لە رێگەی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی.
 
بەگوتەى بەرپرسی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە، پێناسی نوێی گومرگی و رێکارەکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵی، وایکردووە کە ئامێری مۆبایل لە رێگەی فڕۆکەوە کەمتر هاوردە بکرێت، هەرچی زێریشە دەبێت پێشوەختە تۆمار بکرێت بۆ ئەوەی رێگەی پێ بدرێت بە فڕۆکە بگوازرێتەوە کە بە سیستەمی (CBBJ) ناسراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی کشتوکاڵیی عێراق

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: جۆرە مانگایەکمان هەیە رۆژانە 50 کیلۆگرام شیر دەدات

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کار لەسەر چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ بەرهەمهێنانی شیر و قەڵەوکردنی ئاژەڵ دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی سامانی ئاژەڵیش دەڵێت، جۆرە مانگایەکیان هاوردە کردووە رۆژانە 50 کیلۆگرام شیر دەدات.