سێ فراکسیۆنى سوننە بایکۆتى دانیشتنەکانى پەرلەمانى عێراق دەکەن

10-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سێ فراکسیۆنى سوننە بڕیاریاندا بایکۆتى دانیشتنەکانى پەرلەمانى عێراق بکەن تاوەکو ئەوکاتەى سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت کە نزیکەى چوار مانگە چۆڵە.
 
عەبدولرەحیم شمەرى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە  فراکسیۆنى هاوپەیمانیی عەقدى وەتەنى، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "سێ فراکسیۆنى سوننە لە پەرلەمانى عێراق بڕیاریانداوە کە بایکۆتى کۆبوونەوەکانى پەرلەمان بکەن تاوەکو ئەو کاتەى سەرۆکى پەرلەمان هەڵدەبژێردێت."
 
عەبدولرەحیم شمەرى گوتى: "ئەو بڕیارى بایکۆتکردنە لەلایەن پەرلەمانتارانى هەر سێ فراکسیۆنى حەسم و عەزم و سەروەرى دراوە".
 
ئەو سێ فراکسیۆنە، 36 ئەندامى پەرلەمانیان هەیە، خەمیس خەنجەر، سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی سەروەرى دەکات، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی عەزم و تەڵال زەوبەعى، سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی حەسم دەکات. 
 
2ـی شوبات، نوێنەرانى هاوپەیمانییەکانی عەزم، سیادە، حەسم، پارتی جەماهیر و چەند پەرلەمانتارێکی عەقدی وەتەنی چەند پەرلەمانتارێکى دیکە کۆبوونەوە و لەسەر نەخشەڕێگەیەک رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان، بەڵام هاوپەیمانى تەقەدووم لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار نەبوو. 
 
پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە 14ـی تشرینى دووەمی 2023ـەوە چۆڵە ، لەدواى ئەوەى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتیى محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پارتى تەقەدوومى لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە، کە سەرۆکی پەرلەمانیش بوو.
 
13ـی کانوونى دووەمى 2024، پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان کۆبووەوە، لەپاش ئەوەى دەنگدان گەیشتە گەڕى دووەم لەنێوان شەعلان کەریم و سالم عیساوى بەربژێرانى ئەو پۆستە، موحسین مەندەلاوى، لەبرى سەرۆکى پەرلەمان کۆبوونەوەى بۆ کاتێکى نادیار دواخست. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."