رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی تەلەعفەر، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر خانەنشین بوو، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەگەڵ دوو ئەندامی خانەوادەکەی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10-07-2023 لەسەر رێگەی نێوان گەیارە- موسڵ، محەممەد حەیدەر حوسێن، بەڕێوەبەری پێشووی سایلۆی تەلەعفەر، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر خانەنشین بوو، تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
وەعد ئیدریس، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی تەلەعفەر هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی رووداوەکە لە رێگەی نێوان موسڵ- بەغدا روویداوە و بەهۆیەوە خۆی دوو کەسی دیکەی لە خانەوەداکەی گیانیان لەدەستداوە.
محەممەد حەیدەر حوسێن، لە 1963 لە تەلەعفەر لە دایکبووە، لە 1989 بەشی ژمێریاریی لە پەیمانگەی تەکنیکی موسڵ تەواو کردووە. لە2007وە بەڕێوەبەری سایلۆی تەلەعفەر بوو، چەند رۆژێک لەمەوبەر خانەنشین بوو.
ناوبراو لە رێگەدا بووە بەرەو بەغدا، لە رێگەی نێوان موسڵ و گەیارە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی رابردوو لە عێراق 11 هەزار و 523 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەو هۆیەوە و سێ هەزار و 79 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ