پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێى حەوت پڕۆژەیاسا دەکات

10-09-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی دووشەممە، 11-09-2023 پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێى حەوت پڕۆژەیاسا دەکات، لەوانە خوێندنەوەى دووەم بۆ هەردوو پڕۆژەیاساکانى دەزگەى هەواڵگرى و بنەبڕکردنى تیرۆر.
 
راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق، خشتەى کارەکانى بۆ دانیشتنى دووشەممە، 11ى ئەیلوول بڵاوکردەوە، کە دەنگدانە بە پڕۆژەیاسایەک لەگەڵ خوێندنەوەى یەکەم و دووەم بۆ حەوت پڕۆژە یاسا.
 
لەو کۆبوونەوەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى هەموارى دووەمى یاساى دەستەبەرى بەرپرسیارێتیی کەسیی فەرمانبەرانى دەوڵەت دەدرێت.
 
هەروەها خوێندنەوەى یەکەم بۆ هەریەک لە پڕۆژەیاساکانى تەندروستیی دەروونى، هەموارى یاساى شەهیدان، تۆمارى لەدایکبووان و مردووان و پێدانى مۆڵەتى ئاسایی بە فەرمانبەران دەکرێت.
 
بەگوێرەى خشتەکە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، خوێندنەوى دووەم بۆ هەردوو پڕۆژەیاساى دەزگەى هەوڵگرى و بنەبڕکردنى تیرۆر دەکرێت.
 
10ى ئەیلوولی 2023، دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لەدواى خوێندنەوەى دووەم و  گفتوگۆکردن لەسەر هەردوو یاساى دەزگەی هەواڵگری و بنەبڕکردنى تیرۆر، لیژنەکان بەرپرسانى پەیوەندار بەو پرسە بانگھێشت دەکەن و دواى جێکردنەوەى تێبینى پەرلەمانتاران، دەنگیان لەسەر دەدرێت.
 
 

 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.