عێراق
کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق بە سەرکەوتوویی کردووە؛ دەشڵێت، "90٪ى خشتەى کاتى کارى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکە تەواو بووە."
10ى ئەیلوولی 2023، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق کۆبووەوە و باسیان لە ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگانى عێراق کرد.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەڤانى سەرۆکوەزیرانی عێراق، عومەر ئەحمەد، سەرۆکى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژەى بەوە داوە کە سەرجەم پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانى عێراق بە کەرکووکیشیەوە بە سەرکەوتوویی دابین و جێبەجێ کراون.
عومەر ئەحمەد رایگەیاندووە، 90٪ى خشتەى کاتى کارى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکە جێبەجێکراوە، بەو پێیەش دەتوانن لەکاتى خۆیدا هەڵبژاردنەکە بکەن.
بڕیارە 18ى کانوونى یەکەمى 2023، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە دواى 10 ساڵ ئەنجام بدرێت؛ یەکەمجاریشە ئەو هەڵبژاردنە لە دواى 18 ساڵ لە کەرکووک بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ