فوئاد حوسێن: کار بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی مووچەی فەرمانبەران دەکەین

10-12-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی 700 ملیار دینار لە عێراقەوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان درا و وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت، "دوای ئەمە کار دەکەین بۆ هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە".
 
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە نایف رەمەزان، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "دوای ناردنی ئەم 700 ملیارەی بڕیاری لەسەر دراوە، کار دەکەین بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق".
 
فوئاد حوسێن گوتی؛ "پێویستە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی عێراق بە یەکجاری چارەسەر بکرێت".

 

پێشتر وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە داوایان کردووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان نەکرێت و لەنێو بودجەی گشتی عێراقدا لە خەرجییە راستەقینەکان دەربکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. ئەوانەی دیکەش سەر بە تۆڕەکانی پاراستنی خێزان و چاودێریی کۆمەڵایەتین.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."