هاوپەیمانیی قیادە: ئێمە سالم عیساویمان بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بەربژێر نەکردووە

11-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاوپەیمانى قیادە کە لە هەردوو هاوپەیمانى سەروەری و تەقەدووم پێکهاتووە رایگەیاند، ئەو هاوپەیمانێتییە لایەنى پەیوەندار نییە بۆ پێشکێشکردنى بەربژێر بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان و بە "هیچ شێوەیەک" سالم عیساوى بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە. 
 
11ى کانوونى دووەمى 2023، هاوپەیمانى قیادەى سوننە رایگەیاند، ئەو هاوپەیمانێتییە لایەنى پەیوەندیدار نییە بە پێشکێشکردنى ناوێک وەک بەربژێر بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و بەهیچ شێوەیەک سالم عیساوى بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە.
 
هاوپەیمانى قیادە لە هەردوو هاوپەیمانى سەروەرى و تەقدووم پێکهات بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە کەرکووک و بەسرە، کە دوو هێزى سەرەکیى سوننەى نێو پەرلەمانى عێراقن، سەروەری لەلایەن خەمیس خەنجەرەوە سەرۆکایەتى دەکرێت و تەقدوومیش لەلایەن محەممەد حەلبووسى، سەرۆکى پێشووى پەرلەمانەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.
 
بەگوێرەى خشتەى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى عێراق، بڕیارە رۆژى شەممە، 13ى کانوونى دووەمى 2024 ئەو پەرلەمانە کۆببێتەوە و سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێرێت.
 
دیارترین بەربژێرەکان بۆ ئەو پۆستە بریتین لە مەحموود مەشهەدانى، ئەندامى فراکسیۆنى عەزم؛ سالم عیساوى، ئەندامى هاوپەیمانیى سەروەری و شەعلان کەریم، لە هاوپەیمانیى تەقەدووم.
 
هاوپەیمانى قیادە لەو راگەیێندراوەدا ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو هاوپەیمانێتییە بە سەرۆکایەتى محەممەد تەمیم پێکهێندراوە و هەر خۆشی بەگوێرەى بەڵگەنامە فەرمییەکانى فەرمانگەى پارتە سیاسییەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، وەک گوتەبێژ جێگیر کراوە.
 

 

 

 
  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی جۆری 10 هەزار دیناری. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کارکردن بە یاسای بودجەى عێراق رادەگیرێت

لە ساڵی نوێوە کارکردن بە دەقەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق رادەگیرێت و خەرجکردنی پارەش بۆ هەندێک لە پڕۆژەکان بەستراوە بە دەستبەربوونی پارە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەم دەڵێت، ئەم رێکارە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەی نەختینە.