دوو بەرپرسی پێشووى ئەنبار لەسەر گەندەڵی سزا دران؛ دەبێ زیاتر لە 90 ملیار دینار بگەڕێننەوە

11-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوو بەرپرسی پێشووى پارێزگاى ئەنبار بە تۆمەتى بەدەستخستنی پارە بە "ناڕەوا"، یەکى بە پێنج ساڵ بەندکردن سزا دران و بەهەردووکیان دەبێت لەو ماوەیەى کە لە گرتووخانەن زیاتر لە 90 ملیار دینار بگەڕێننەوە. یەکێک لەو سزا دراوانە دوو ئۆتۆمبێلى کادیلاک و جى کڵاسی هەبووە، دەستى بەسەردا گیراوە.  
 
رۆژی 11ى کانوونى دووەمى 2024، دەستەى دەستپاکیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە دادگەى ناوەندیى بنەبڕکڕدنى گەندەڵى، بڕیاریداوە بەڕێوبەرى پێشووى گومرگى خاڵى سنوورى ترێبیل لە نێوان پارێزگاى ئەنبار و وڵاتى ئوردن بە پێنج ساڵ بەندکردن سزا بدات و بڕى 77 ملیار و 938 ملیۆن و 668 هەزار دینار بگەڕێنێتەوە.
 
سزاى ئەو بەرپرسە بەهۆى ئەوە بووە دادگە تۆمەتباری کردووە بەوەى "38 ملیار و 969 ملیۆن و 334 هەزار دینارى بەشێوەیەکى ناڕەوا دەستخستووە"، بڕە پارەکەى دیکەش کە دەبێت بیگەڕێنێتەوە، سزاى پێبژاردنە.
 
بەگوێرەى بڕیارى دادگە، لە دواى تەواوکردنى ماوەى سزاى بەندکردنەکەى، ئازاد دەکرێت، بەڵام بەو مەرجەى لەو ماوەیەدا سەرجەم ئەو پارانەى لەسەریەتى بیگەڕێنێتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ى کانوونى دووەمى 2024، هەمان دادگە، بەڕێوەبەرى پێشووى خانەنشینى ئەنبارى بە پێنج ساڵ بەندکردن بە هەمان تاوان سزادا.
 
بەگوێرەى بڕیارەکەى دادگە، "دەبێت بەڕێوەبەرى پێشووى خانشنینى ئەنبار 14 ملیار و 934 ملیۆن و 257 هەزار دینار سزاى پێبژاردان دراوە و ئەوە جگە لەوەى پێشتر چوار ملیۆن و 998 هەزار و 700 دۆلارى لێى وەرگیراوەتەوە لەگەڵ 380 هەزار دۆلار کە بەهاى دوو ئۆتۆمبێلى جۆەرکانى کایدلاک و جی کڵاس بووە و دەستەى دەستپاکى دەستى بەسەردا گرتووە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."