عێراق و نۆ وڵاتی دیکە تیمێکى هاوبەش دروست دەکەن

11-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکوەزیرانى عێراق و نوێنەرانى نۆ وڵاتى کۆمەڵەى (IECG) لەسەر پێکهێنانى تیمێکى هاوبەش رێککەوتن، تاوەکو لە ماوەى شەش مانگدا بەدواداچوون بۆ کارى کۆمەڵەکە بکەن کە هاوپەیمانێتییەکە بۆ پاڵپشتى لە چاکسازیى ئابوورى لە عێراق.
 
11ى کانوونى دووەمى 2024، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ باڵیۆزانی کۆمەڵەى پەیوەندى ئابوورى بۆ عێراق (IECG) کۆبووەوە و سوپاسى ئەمریکا و ئیتاڵیاى کرد بۆ ئەو کار و پەیوەندییانەى کە لە ماوەى رابردوودا و لە رێگەى سەرۆکایەتیکردنى ئەو کۆمەڵەیەوە پێشکێشی عێراقیان کردووە. 
 
 کۆمەڵەى (IECG) لە باڵیۆزى وڵاتانى فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەمریکا، ژاپۆن، کەنەدا و باڵیۆزى یەکێتى ئەوروپا لە عێراق پێکهاتوون.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا محەممەد شیاع سوودانى و نوێنەرانى ئەو نۆ ئەندامەى کۆمەڵەکە رێککەوتوون لەسەر پێکھێنانى تیمێکى پلان و کار بۆ ماوەى شەش مانگ و ئەنجامدانى کۆبوونەوە لە نێوان نوێنەرانى ئەو وڵاتانە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانى عێراق و راوێژکارانى سەرۆکوەزیران بۆ بەدواداچوونى کارى کۆمەڵەکە و بەدوایدا کۆبونەوەیەکى دیکە بە سەرۆکایەتى سوودانى دەکرێت بۆ هەڵسانگاندنى ئەو کارانەى کە کراون.
 
کۆمەڵەى (IECG) لە22ى تشرینى یەکەمى 2020 لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا دامەزرا، هاوپەیمانێتییەکى نێودەوڵەتییە بۆ پاڵپشتیکردنى هەوڵەکانى حکومەتى عێراقى بۆ ئەنجامدانى چاکسازیى ئابوورى.
 
جگە لە باڵیۆزانى ئەو نۆ وڵاتە، نوێنەرانى حەوت دامەزراوەى دارایی عێراق و بیانى بەشدارن لە کۆمەڵەکەدا، تاوەکو راوێژ پێشکێش بە حکومەتى عێراق بکەن و هەر سێ مانگ جارێک ئەندامانى کۆمەڵەکە کۆدەبنەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.