وەزیرى کشتوکاڵى عێراق: بۆ یەکەمجار برنجى عەنبەر و یاسەمین بە ئاوپرژێن بەرهەمهێنران

11-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار برنجى عەنبەر و یاسەمین لەرێگەى ئاوپرژێنى جێگیرەوە بەرهەمهێندراوە و ئەگەر برج بەو شێوازە ئاو بدرێت، بۆ هاوینى ئەم ساڵ رووبەرى رێگەپێدراو بۆ چاندنى زیاتر دەکرێت.
 
11ى کانوونى دووەمى 2024، عەباس مالیکى، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق لە گوتارێکى ڤیدیۆییدا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە عێراق وەزارەتەکەى برنجى "لەرێگەى ئاوپرژێنى جێگیرەوە بەرهەمهێناوە وەک ئەزموونێک، ئەو چاندنە لە ناوەندى لێکۆڵینەوەکانى مشخابی سەر بەو وەزارەتە کراوە."
 
عەباس مالیکى ئاماژەى بەوەدا، بەرهەمى ئەو چاندنە زۆر بووە کە لە هەردوو جۆرى عەنبەر و یاسەمین بووە.
 
ناوەندى لێکۆڵینەوەکانى مشخاب لە سنوورى پارێزگاى نەجەفە و تێیدا تاقیکردنەوەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ ئەنجام دەدرێت.  
 
وەزیرى کشتوکاڵى عێراق ئاماژەى بەوەدا، لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵ عەون زیاب، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق کۆبووەتەوە و بڕیاریداوە رووبەرى چێندراو بە برنج بۆ پلانى کشتوکاڵى هاوینى داهاتوو زیاتر بکرێت، ئەگەر لە رێگەى ئاوپرژێنەوە ئاو بدرێت و  داواشی لە جووتیاران کرد پەنا بۆ ئەو جۆرەى ئاودانى برنج ببەن.
 
بەهۆى ئەوەى بەو شێوازەى پێشووى ئاودانى پێویستى بە ئاوى زۆرە، ماوەى دوو ساڵە رووبەرى زەوى چێندراو بە برنج لەلایەن وەزارەتى کشتواڵى عێراقەوە کەم دەکرێتەوە، لەکاتێکدا کە بڕى ئاوى هەردوو رووبارى دیجلە و فورات بەهۆى گرتنەوە و وشکەساڵییەوە زیاتر لە 70% کەمیکردووە.
 
لەساڵى 2023، لە نەجەف سێ هەزار دۆنم زەوی کە تایبەتکرابوو بە برنج، کەمکرایەوە. لە دیوانیەش کرا بە دوو هەزار دۆنم، لەکاتێکدا لەساڵى 2021 بە هەردوو پارێزگاکە زیاتر لە 500 هەزار دۆنم زەوییان بۆ چاندنى ئەو بەرهەمە تەرخان کردبوو.
 
رێگەدان بەو دوو پارێزگایە بۆ چاندنى برنج بۆ ئەوەیە کە بنەتۆوى برنجى عەمبەر بمێنێتەوە کە  نەجەف و دیوانیە بە بەرهەمهێنانى ناسراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

قاسم ئەعرەجی: خەڵاتەکەی یانەی زاخۆ دەستکەوتێکی شەرەفمەندانە و جێگەی شانازییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی زاخۆ دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی "باشترین هاندەری جیهان" لەلایەن فیفاوە و دەڵێت، ئەو دەستکەوتە بەرجەستەکردنی واتاکانی مرۆڤایەتییە.