دانیشتنی دادگەى فیدراڵی تایبەت بە یاساى هەڵبژاردنى کوردستان دواخرایەوە

11-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق دانیشتنى تایبەت بە سکاڵاى سەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى دواخست بۆ 18ـی شوبات. بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، "دواخستنەکە بۆ ئەوەیە دوا بڕیار لە بارەى ئەو سکاڵایەوە بدرێت."
 
11ـى شوباتى 2024، شەرمین بەهجەت خدر، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "سەرۆکى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى دادگە لە بارەى سکاڵاکانى دژی یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بڕیاری دواخستنی دا بۆ 18ـی شوبات."
 
شەرمین بەهجەت خدر گوتیشى، "بە گوێرەى بڕیارى سەرۆکى دادگە، ئەو دواخستنە بۆ ئەوەیە کە لە 18ى شوبات دوا بڕیار لە بارەى ئەو سکاڵایەوە بدرێت".
 
سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراوە. دادگەکە هەردوو سکاڵاى لەسەر هەمان بابەت یەکخستووە و کردوویەتییە یەک سکاڵا.
 
سکاڵاکارەکان تانەیان لە پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوە کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، بازنەی هەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.
 
بڕیار بوو لە 25ـى شوباتى 2024، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکرێت، کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەڵام بەهۆى یەکلایی نەبوونەوەى ئەو سکاڵایە، کێشە بۆ رێوشوێنەکانى کۆمیسیۆن دروستبوو، کە چاوەڕێى یەکلاکردنەوەی سکاڵایەیە.
 
 کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیازى ئەوەى کردووە کە ئەو هەڵبژاردنە لەنێوان 19 بۆ 30ـی ئایارى 2024 بکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."