كەسێک لە ئاسمانی عێراق گیانی لەدەستدا

11-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

فڕۆکەیەک کە لە بەسرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێکەتبوو، سەرنشینێکی گیانی لەدەستدا و بەهۆیەوە بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە.
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی کە لە بەسرە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێگادابووە بە ناچاریی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتەوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، یەکێک لە سەرنشینەکانی فڕۆکەکە لە پڕ تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.
 
بەگوتەی مەیسەم سافی، تیمی فڕۆکەکە رێکارە جیهانییەکانیان پەیڕەو کردووە، بۆ پاراستنی سەلامەتی سەرنشینان بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتوونەتەوە.
 
سەرچاوەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، فڕۆکەی تۆمارکراو YI-ASW لە گەشتی دابوو لە بەسرەوە بۆ هەولێر بەهۆی مردنی یەکێک لە سەرنشینەکانی بە ناچاری نیشتووەتەوە. گەشتیارەکانیش بەشێوەیەکی کاتی لە فڕۆکەخانە دابەزێنراون بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.
 
ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە، کە لە نێو فڕۆکەکەدا گیانی لەدەستداوە.
 
هێڵی ئاسمانی عێراقی گەورەترین هێڵی ئاسمانی عێراقە، خاوەنی 43 فڕۆکەیە، لە چوارچێوەی وەزارەتی گواستنەوە کارەکانی دەکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."