دادگەی فیدراڵی تانەکانی سەر یاساکانی گەڕاندنەوەی موڵک، باری کەسی، لێبووردنی گشتی رەتکردەوە

11-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، تانەکانی سەر یاساکانی گەڕاندنەوەی موڵک، باری کەسی، لێبووردنی گشتی رەتکردەوە و فەرمانسالارییەکەشی هەڵوەشاندەوە.
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 11-02-2025، جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیى عێراق، بڕیاری دادگەی لەبارەی تانەکانی سەر هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتیی و باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان خوێندەوە و راگەیاند، "دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری دا بە رەتکردنەوەی سکاڵاکان بە ژمارەکانی 17 و 18 و 19 و 21 و  23 ی فیدراڵی ساڵی 2025، بەهۆی ئەوەی مەرجی بەرژەوەندی تێدانەبوو. هەروەها فەرمانسالارییەکەشی هەڵوەشاندەوە کە لەلایەن ئەم دادگایە بە ژمارە 3 لە 04-02- 2025دەرچوو بوو ، بڕیارەکەش بە زۆرینە لە 11-02-2025 دا دەرچوو".
 
سکاڵاکاران 18 پەرلەمانتاری شیعە و پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوون. 
 
رۆژی 04-02-2025، دادگەی باڵای فیدراڵی کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق، فەرمانی راگرتنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای باری کەسی، لێبووردنی گشتی و گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنی رەسەنیان دەرکرد، تاوەکو ئەو کاتەى سکاڵا تۆمارکراوەکان لەسەریان یەکلایی دەبنەوە. 
 
رۆژێک دواتر، ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراق کۆبووەوە و دژى بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی وەستایەوە و بە "نایاسایی" وەسفیکرد. 
 
هەرسێ یاساکە لە دانیشتنی رۆژی 21ـی کانوونی دووەمی 2025 لە پەرلەمانی عێراق بەیەک پاکێج پەسندکران. 
 
راگرتنی جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی، نیگەرانی و ناڕەزایی سوننەکانی لێکەوتەوە، چونکە لێبووردنی گشتیی یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی سوننەکانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لێخۆشبوون بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل و تابلۆکەى بۆ کەسوکارى شەهیدانى عێراق دەکرێت

رێنمایی تایبەت لە دامەزراوەى شەهیدانى عێراق دەرکرا بۆ لێخۆشبوون لە گومرگ و پارەى تابلۆى ئۆتۆمبێل بۆ کەسوکارى شەهیدان کە بۆ هەر خێزانێکى شەهید یەکێکیان دەگرێتەوە.