رووداو دیجیتاڵ
لە بەغدا دوو منداڵ دەکەونە نێو ئاوەڕۆیەک و گیان لەدەستدەدەن، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە و سزادانی لایەنی کەمتەرخەم دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11-02-2025، دوو منداڵ لە ناوچەی مەنسووری شاری بەغدا کەوتنە ئاوەڕۆیەکەوە، دەگوترێت لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پردی بیجییە دروستکراوە.
هێزە ئەمنییەکان گەیشتنەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکانیان دەرهێنا و رەوانەی دادپزیشکییان کردن.
لەوبارەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ کرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بکات بۆ زانینی وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانی ئەو دوو منداڵە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات "سزای کەمتەرخەمەکان و بەرپرسانی ئەم رووداوە بدەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ