دادگای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە لەبارەی پێناسی نوێی گومرگییەوە تۆمار کراوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە تاوتوێ سکاڵایەک دەکات کە لەبارەی پێناسی نوێی گومرگی تۆمار کراوە.
 
رۆژی یەکشەممە 08-02-2026 دادگای فیدراڵی تاوتوێی ئەو تانەیەی کرد و بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە دوای خست.
 
تانەکە بە جیا لەلایەن مستەفا سەنەد و محەممەد جاسم خەفاجی، پەرلەمانتارانی عێراق دژی بڕیاری ژمارە 957ی ساڵی 2025ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تۆمار کراوە. ئەو پەرلەمانتارانە داوایان کردووە دادگاکە فەرمانێکی بەپەلە بۆ راگرتنی بڕیارەکە دەربکات تاوەکو دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە.
 
بە قسەی محەممەد جاسم خەفاجی، ئەمڕۆ چوارشەممە 11-02-2026 یەکلاییکەرەوە دەبێت و دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.
 
ئەحمەد مازن مەکیە، پارێزەری سکاڵاکارەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو بڕیارە سەرپێچیی دەستووری و یاسایی تێدایە، چونکە لە سەردەمی دەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەردا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە."
 
بەگوێرەی شرۆڤەی پێشووی دادگای فیدراڵی، لە 11ی تشرینی دووەمی 2025ـەوە حکومەتی ئێستای عێراق بە کاربەڕێکەر دادەنرێ و هەربۆیە مافی دەرکردنی بڕیاری نییە کە رەهەندی داراییان هەبێت.
 
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق داکۆکی لە بڕیارەکە دەکات و دەڵێ، لە مانگی کانوونی دووەمی 2026 داهاتیان 137 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە "بەرزترین ئاست."
 
بەڵام نەبیل مەرسوومی، پسپۆڕی ئابووری بە رووداوی راگەیاند، رێکارە نوێیەکان داهاتی گومرگیان دابەزاندووە و گوتی، "پێشتر داهاتی مانگانە دەگەیشتە 208 ملیار دینار، بەڵام ئێستا 71 ملیار دینار کەمی کردووە."
 
مەرسوومی گوتی، "52 هەزار کۆنتێنەر لە بەندەرەکانی بەسرە ماونەتەوە، چونکە بەهۆی زۆریی گومرگ و سزای پێبژاردن، تێچووەکەیان لە بەهای خودی کاڵاکان زیاترە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو سەربازی عێراقی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: والیی ئەنباری داعشمان دەستگیر کرد

گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، دوای یەک ساڵ لە کاری چڕی هەواڵگری، توانیویانە "گرووپێکی تیرۆریستیی ئاڵۆز" لە پارێزگای ئەنبار هەڵوەشێننەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، والیی ئەنباری داعشیان لە کاتێکدا دەستگیر کردووە، کە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو