مالیکی: گفتوگۆ لەبارەى چارەنووسی حەشدی شەعبی بەگوێرەى دەستوور دەبێت نەک قسە و قسەڵۆک

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نووری مالیکی رایگەیاند، کاری لەپێشینە هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی نییە، بڕیاردانیش لەو بارەیەوە لە چوارچێوەی یاسایی و دەستووریدا دەبێت، نەک لەسەر بنەمای "قسەوقسەڵۆک".
 
رۆژی چوارشەممە 11ـی شوباتی 2026، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕی ئێکس لەبارەی هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی بە دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی گوت: "کاری لە پێشینەی ئێستا چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یەکخستنی بڕیاری ئەمنییە. حەشدی شەعبی بەشێکە لە سیستمی ئەمنیی عێراق و بە یاسا پێکهێنراوە، رۆڵەکەشی یەکلاکەرەوە بووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا."
 
هەڵوێستەکەی نووری مالیکی کە ئێستا بەربژێری هاوپەیمانىی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووى عێراق، هاوکاتە لەگەڵ گوشارەکانی ئەمریکا لەبارەی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کە لەنێو دەستەی حەشدی شەعبیدان.
 
نووری مالیکی رایگەیاند، هەر رێکخستنێک یان پەرەپێدانێک بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان، لە چوارچێوەی تێڕوانینی دەوڵەتدا دەبێت، بە شێوەیەک پارێزگاری لە سەروەری و سەقامگیری بکرێت، بەدوور لە موزایەدەی راگەیاندن.
 
جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، لە چەند کۆبوونەوە و بۆنەیەکدا هۆشداریی بە سەرکردەکانی عێراق، بەتایبەت شیعەکان داوە، بەوەی نابێت گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە حکومەتی نوێی عێراقدا بەشدار بن.
 
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمییە و بەگوێرەی یاسا دانراوە و پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە، هەر گفتوگۆیەکیش لەبارەی هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی، دەبێت تەنیا لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا بێت و بە بڕیاری دەوڵەت بێت، نەک "قسە و قسەڵۆک".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گردبوونەوەی بازرگانانی زێڕ لە بەغدا

گومرگی کیلۆیەک زێڕ لە 250 هەزارەوە بووەتە 16 ملیۆن؛ زێڕنگرانی بەغدا نیگەرانن

زیادکردنی پێناسی گومرگی لە عێراق بازاڕی زێڕی شێواندووە. زێڕنگرێک دەڵێت، پێشتر گومرگی کیلۆیەک زێڕ 250 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 16 ملیۆن دینار. بازرگانان ناڕەزایەتییان بردووەتە بەردەم دادگەی فیدراڵی و سکاڵایان تۆمار کردووە.