سیستانی لەبارەی دیاریکردنی رێبەری نوێی ئێران: هیوادارین سەرکەوتوو بێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق پەیامێکی بەبۆنەی دیاریکردنی موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بڵاوکردەوە و هیوای خواست سەرکەوتوو بێت لە دوورخستنەوەی "شەڕی دووژمنان."
 
ئەو پەیامە چوارشەممە 11ی ئاداری 2026 لەلایەن نووسینگەی عەلی سیستانییەوە بڵاوکرایەوە.
 
لە پەیامەکەیدا سیستانی دەڵێت: "لەگەڵ بەرزڕاگرتنی یادی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوادارین جێگرەوەکەی سەرکەوتوو بێت لە خزمەتکردنی گەلی ئێران و دوورخستنەوەی شەڕی دووژمنان و پارێزگاری لە یەکگرتوویی نیشتمانی بکات."
 
لە 9ی ئادار بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری لە ئێران، موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی لە جێگەی عەلی خامنەیی باوکی دیاریکرا، کە باڵاترین دەسەڵاتە لەو وڵاتەدا.
 
عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوبات لە تاران کوژرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیفیی بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی بەغدا لەکاتی نماییشی سەربازیدا

گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەحمەد شەرع دەکات

گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەڕەشە لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەکات، کە ئەگەر هەر جووڵەیەک بە ئاراستەی لوبنان بکات، بەمانای راگەیاندنی جەنگ دەبێت لەگەڵ بەرەی موقاوەمە.