رووداو دیجیتاڵ
بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە بەشی چەپی شاری مووسڵ بۆردومان کران، بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بۆردومانەکە لە رێگەی فڕۆکەوە بووە.
هێرشەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ى ئاداری 2026 کراوە.
محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆردومانەکە بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی رەشیدیە کردووەتە ئامانج، بەڵام زەرەر و زیانەکان نەزانراون."
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا چەند جارێک بارەگای لیواکانی 30 و 50ى حەشدی شەعبی لە سنووری نەینەوا بۆردوومان کراون. گرووپە چەکدارەکان، سوپای ئەمریکا بە بۆردوومانەکان تۆمەتبار دەکەن.
محەممەد کاکەیی رایگەیاند: "هێرشەکان لە رێگەی فڕۆکەوە کراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ