رووداو دیجیتاڵ
دوو کەشتى کە نەوتى عێراقیان هەڵگرتبوو لە بەندەرى فاو بۆردوومان کران و گڕیان گرت، 25 کەشتیوانى ئەو دوو کەشتییە لەلایەن تیمەکانى سەر بە کۆمپانیاى دەریاوانى عێراق رزگارکران.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ى ئادارى 2026، سەرچاوەیەکى بەرپرس لە دەسەڵاتى دەریاوانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: دوو کەشتیی نەوتگوێزەرەوە لە بەندەری فاو بۆردوومان کراون و گڕیان گرتووە و ئەو دوو کەشتییە نەوتی عێراقیان پێبووە و لە دوای جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل گیریان خواردووە.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند: بەگوێرەى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بە بەلەمی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر ئەو دوو کەشتییە، بەڵام ئەو لایەنە نەزانراوە کە بۆردومانەکەى کردووە و کەسێک بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
لە 28ى شوباتەوە کە جەنگى ئێران لەگەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل دەستى پێکردووە، تەنگەى هورمز لە ئاوى کەنداو داخراوە، کە تەنیا رێڕەوى گواستنەوەى نەوتى عێراقە.
بە گوتەى ئەو سەرچاوەیە: یەکێک لە کەشتییەکان ئوستوڕالیە و ئەوى دیکە نازانرێت سەر بە چى وڵاتێکە، 25 کەشتیوانی ئەو دوو کەشتییە لەلایەن تیمەکانی سەر بە کۆمپانیای دەریاوانیی عێراق رزگار کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ