گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بۆ رووداو: کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە کۆی دەنگ دواخراوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، دواخستنی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ ئەوە بووە کە سەرجەم پێکهێنەرانی بەشدار بن و کۆکدەنگییان لەسەر بڕیارەکان هەبێت.
 
دەبووایە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رۆژی 9ی ئادار لە ماڵی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرابا، بەڵام دواخراوە.
 
عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەو کۆبوونەوەیە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە و ئەگەری هەیە تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان کۆنەبنەوە.
 
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدکردنی نووری مالیکی بوو وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران، ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر کاندیدبوونی پێشان دابوو.
 
عەقیل ردێنی رایگەیاند، نەکردنی کۆبوونەوەکە بەهۆی ئەوە بووە کە سەرجەم ئەندامانی ئەو هاوپەیمانییەتییە ئامادە نەبوون، بۆیە بڕیاردرا دوابخرێت بۆ ئەوەی بڕیار بە کۆکدەنگی بدەن، بەتایبەت بەوەی پەیوەندیدارە بە کاندیدبوونی سەرۆکوەزیرانەوە.
 
هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی زیاتر لە 180 کورسیی پەرلەمانی عێراقیان هەیە و گەورەترین فراکسیۆنن، کە مافی پێکهێنانی حکومەتیان هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین

بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی شەڕ، لە سەلاحەدین 'شانەی قەیرانەکان' پێکدەهێنرێت

ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بڕیاری دا بە پێکهێنانی شانەیەکی باڵای قەیرانەکان، ئەوەش بە مەبەستی چاودێریکردنی لێکەوتەکانی جەنگ لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریی پارێزگاکە.