نوجەبا داوا لە گەلانی ناوچەکە دەکات گرووپی چەکدار پێکبهێنن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا داوا لە گەلانی ناوچەکە دەکات گرووپی چەکدار هاوشێوەی عێراق پێکبهێنن بۆ "دەرکردن"ی هێزەکانی ئەمریکا و دەڵێت، ئامادەن ئەزموونی خۆیان لەو بوارەدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە بگوازنەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 11-03-2026، ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا لە راگەیێندراوێکدا رەخنەی تووندی لەو وڵاتانەی ناوچەکە گرت کە رێگەیان داوە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لەسەر خاکەکەیان هەبێت و گوتی: "بە رێگەدان بەم تاقمە تاوانبارانە بۆ ئەوەی خاکەکەتان وەک بنکەی سیخوڕی و هێرشکردنە سەر دراوسێ موسڵمانەکانتان بەکاربهێنن، شورەییتان بۆ خۆتان و وێرانکاریتان بۆ وڵاتەکانتان هێناوە."
 
ئەمینداری گشتیی نوجەبا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو وڵاتانە پەلکێشی ناو "سەرکێشییەکانی نەتەنیاهووی زایۆنی و ئەمریکای گەمژە" کراون و هۆشداریی دانێ کە "دوای کۆتاییهاتنی شەڕ، دووژمنی مرۆڤایەتی دێت و پارەی تێچووی شەڕەکە و قازانجەکەشی لە ئێوە وەردەگرێت."
 
ئەکرەم کەعبی گومانی خستە سەر بێلایەنیی ئەو وڵاتانە و رایگەیاند: "چۆن دەڵێن بێلایەنن لەکاتێکدا بەشێکی زۆری کارە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکانی ئێوەوە دەستپێدەکەن؟ رادارەکانتان کە بۆ خزمەتی ئیسرائیل و ئەمریکا چاودێریی هێزەکانی ئێران دەکەن، چاوی ئەوانن لە ناوچەکە و دەبێت ئەو چاوانە کوێر بکرێن."
 
بە گوتەی کەعبی، ئەو درۆنانەی هێرش دەکەنە سەر عێراق و ئێران، تەنیا دەتوانن لە بنکە نزیکەکانەوە بفڕن، هەر بۆیە داوای لە گەلانی وڵاتانی عەرەبی کرد گرووپی چەکدار پێکبهێنن بۆ "رزگارکردنی وڵاتەکانیان" لە ئیسرائیل و ئەمریکا.
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، ئەکرەم کەعبی ئامادەیی بزووتنەوەکەی نیشان دا بۆ گواستنەوەی هەموو ئەزموون و تواناکانیان بۆ ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لە وڵاتانی ناوچەکەدا پێکدەهێنرێن.
 
بزووتنەوەی نوجەبا یەکێکە لە گرووپە چەکدارە شیعەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەشێکە لە "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین

بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی شەڕ، لە سەلاحەدین 'شانەی قەیرانەکان' پێکدەهێنرێت

ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بڕیاری دا بە پێکهێنانی شانەیەکی باڵای قەیرانەکان، ئەوەش بە مەبەستی چاودێریکردنی لێکەوتەکانی جەنگ لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریی پارێزگاکە.