رووداو دیجیتاڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوچەی سوێرە لە پارێزگای واستی عێراق هێرشی کرایەسەر. پارێزگاری پارێزگاکە دەڵێت، ژنێک کوژراوە و ژنێکی دیکەش بریندار بووە.
رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، هادی هەماشی، پارێزگاری واست بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ ناوچەی سوێرە لە پارێزگاکەمان بۆردوومان کرا و لە ئەنجامدا کەسێک شەهید بوو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو."
پارێزگاری واست گوتی، "ئەو دوو کەسە هەردووکیان ژن بوون و سڤیل بوون؛ هیچ پەیوەندییەکیان بە هیچ هێزێکی ئەمنییەوە نەبوو."
لەبارەی بریندارەکەوە هادی هەماشی دەڵێت، "تیمەکان بریندارەکەیان بۆ نەخۆشخانە گواستوەتەوە و دیار نییە برینەکەی چۆنە."
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی بۆ رووداو، هەر ئەمڕۆ ناوچەی جورفولسەخر لە بابل بۆردوومان کرا و هێشتا زیانەکانی دیار نین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ