رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی بەغدا دەڵێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی کردووە کە "ئیمام مەهدییە."
پۆلیسی کەرخ-ی بەغدا، رۆژی پێنجشەممە 11ـی نیسانی 2024 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری و دیمەنی ڤیدیۆیی، کەسێک بانگەشەی دەکرد محەممەد مەهدییە و لە یوتیووب کەناڵی هەیە، هێزەکانیان لە بەغدا تیمێکیان پێکهێنا و لە بۆسەیەکەدا ئەو کەسەیان لە قەزای رەزوانییە دەستگیرکرد.
پۆلیسی کەرخ تەنیا وێنەی کەسەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناو، تەمەن و شوێنی نیشتەجێبوونی کەسەکە بڵاونەکردووەتەوە.
ئیمامی مەهدی ناوی محەممەدی کوڕی حەسەنی عەسکەرییە و دوانزەمین ئیمامی شیعەکانە. لە 15ـی مانگی شەعبانی ساڵی 255ـی کۆچی لەدایک بووە. پەیڕەوکارانی شیعە پێیانوایە هێشتا زیندووە و چاوەڕوانن دەربکەوێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ