وەزارەتی دادی عێراق: زیاتر لە 2,550 زیندانی بە لێبووردنی گشتی و تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان ئازادکراون

11-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 2,550 زیندانی بە یاسای لێبووردنی گشتی و تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان ئازادکراون.
 
ئەحمەد لعێبی، گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا 2,250 زیندانی بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون".
 
گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، زیاتر لە 300 زیندانی دیکەش بە ئازادکردنی مەرجدار یان بە تەواوبوونی ماوەی یاسایی زیندانییەکەیان ئازاد کراون. بەم شێوەیەش زیاتر لە 2,550 کەس ئازادکراون.
 
ئەحمەد لعێبی ئاماژەی بەوەشکرد، 30 بەندیخانە لە عێراقدا هەن کە زیاتر لە 67 هەزار بەندکراویان تێدایە.
 
یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ هەموارکردنی یاسای باری کەسی و یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەکانیان بە یەک پاکێج لە رۆژی 21-1-2025 لە پەرلەمانی عێراق پەسندکران.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."