ناکۆکی لەسەر دامەزراندن دەکەوێتە نێوان ئەنجوومەنی راژە و دەزگای هەواڵگریی عێراق

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی سکاڵا لەسەر دەزگای هەواڵگریی عێراق تۆماردەکات. سکاڵاکە دژی بڕگەیەکی یاسای ئەو دەزگایەیە کە تایبەتە بە دامەزراندن بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنەکە.
 
سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵییەوە لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراوە و بڕیارە 24ـی حوزەیران یەکەم دانیشتنی دادگا لەبارەیەوە بکرێ.
 
لە سکاڵاکەدا داوا کراوە کە بڕگەیەکی مادەی 16ـی یاسای دەزگای هەواڵگریی عێراق بە نادەستووری بناسێنرێ کە دەسەڵات دەداتە سەرۆکی دەزگاکە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ دەزگای هەواڵگری.
 
لە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمانی عێراق یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی پەسندکرد، بەڵام بە پاساوی نهێنیی ئەمنی، دەقە یاساییە پەسندکراوەکە بڵاونەکرایەوە.
 
سەگڤان سندی، ئەو کاتە جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پاساوی ئەو دەسەڵاتەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بۆ دامەزراندنی کارمەندەکانی بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی راژە دوو هۆکار بوون. یەکەمیان ئەوە بوو کە پێویستیان بوو بە خێرایی کارمەندیان بۆ دامەزرێنرێ و کارمەندیان کەم بووە. دووەمیان ئەوە بوو کە دەبێ لە رووی ئەمنییەوە کارمەندانی دەزگای هەواڵگری ناسنامەیان بپارێزرێ، بۆیە نەیانویست لە رێگەی ئەنجوومەنی راژەوە بێت".
 
ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بەرپرسە لە رێکارەکانى دامەزراندنی فەرمانبەرانی دەوڵەت، لەدوای دەرچوونی بڕیاری دامەزراندن مامەڵە فەرمییەکانیان بۆ دەکات و ناویان لەو ئەنجوومەنە تۆمار دەکرێ.
 
6-5-2026 خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق بەوەکالەت لە بەغدا رایگەیاند، ژمارەی فەرمانبەران گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیۆن کەس، بەڵام دابەشبوونەکەیان بە هاوسەنگ نازانێت و گوتی "ژمارەی فەرمانبەران لە عێراق نزیکەی چوار ملیۆن کەسە کە 62%ـیان لە چوارچێوەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانن. بەشەکەی دیکەشیان، زۆربەیان لە رووی چەندێتییەوە زۆرن، نەک لە رووی جۆرییەوە، ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی راستەقینە هەیە لە کواڵیتیی هێزی کاردا."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زرێپۆشێکی سوپای عێراق. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: لە چەند هەفتەی رابردوودا هیچ هێزێک دانەبەزیوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رەتیدەکاتەوە لە چەند هەفتەی رابردوودا هیچ هێزێک دابەزیبێتە نێو خاکی وڵاتەکە دەڵێت، ئەو رووداوەی لە میدیای ئەمریکیدا باس دەکرێ لە مانگی ئاداردا روویداوە و رێوشوێنی پێویستیش لەبارەیەوە گیرایەبەر.