وەزیری پلاندانان: تێلیگرامەکەم هاک کراوە

11-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەژماری تێلیگرامی محەممەد عەلی تەمیم جبووری، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق هاک کرا و داوادەکات وەڵامی هیچ نامەیەکی نەدەنەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا سەرچاوەی هاککردنەکە نازانن و سەرقاڵی چارەسەرکردنین.
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تێلیگرامەکەی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان هاک کراوە.
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، "ئەو جۆرە هاککردنانە زۆرجار روودەدەن، تاوەکو ئێستا سەرچاوەی هاککردنەکەش نازانن، بەڵام سەرقاڵی چارەسەرکردنین."
 
هەر لەوبارەوە، محەممەد عەلی تەمیم جبووری، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق لە پەیجی فەیسبووکی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، تێلیگرامەکەی هاک کراوە و سەرقاڵی چارەسەرکردنیەتی.
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق داوادەکات وەڵامی هیچ نامە و داواکارییەکی نەدەنەوە، تاوەکو چارەسەری دەکەن، دوای ئەوەی بەتەواوی وەری دەگرێتەوە، هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە