رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی باشووری موسڵ، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ کەوتە نێو بیرێکەوە و گیانی لەدەستدا.
عەقید سەعد خەتابی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرگریی شارستانیی نەینەوا رۆژی سێشەممە، 11-07-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی قەبر بن نایف سەر بە ناحیەی حەمام عەلیل لە باشووری شاری موسڵ، منداڵێکی سێ ساڵان لەکاتی یاریکردندا کەوتە نێو بیرێکی ئیرتیوازی کە قوڵاییەکەی 35 مەترە.
ناحیەی حەمام عەلیل لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوایە و نزیکەی 27 کم لە باشووری رۆژهەڵاتی موسڵەوە دوورە.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرگریی شارستانیی نەینەوا گوتی، "دوای ئاگادارکردنەوەمان، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی نەینەوا گەیشتنە شوێنەکە و لە ماوەیەکی کورتدا تەرمی منداڵە سێ ساڵانەکەیان لەنێو بیرەکەدا دەرهێنا کە لە قووڵایی 10 مەتری نێو بیرەکەدا بوو؛ دواتر تەرمەکە رەوانەی داد پزیشکی کرا بۆ گرتنەبەر رێکاری یاسایی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ