رووداو دیجیتاڵ
37 کۆچبەرە کوردەکەی تونس ئازاد کراون. باڵیۆزی عێراق لە تونس دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا دەیانگەڕێننەوە هەرێمی کوردستان.
رۆژی دووشەممە، 11ی ئاب، عەبدولحەکیم قەساب، باڵیۆزی عێراق لە تونس بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرجەم ئەو 37 هاووڵاتییەی لە تونس دەستگیرکرابوون ئازادکراون و ئێستا لە باڵیۆزخانەکەمانن."
باڵیۆزی عێراق لە تونس ئاماژەی بەوە کرد، چەندین رۆژە خەریکی کاروباری ئەو هاووڵاتییانەین و لەگەڵ حکومەتی تونس هاوئاهەنگییان هەیە، تەواوی هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ و رێکارەکانی گەڕاندنەوەیان دەستپێکردووە، لە دوو رۆژی داهاتوودا دەیانگەڕێننەوە.
ئەو هاونیشتمانیانە مۆبایل و پارەکانیان لەلایەن دادگەی شاری قلیبییەی تونسەوە دەستی بەسەرداگیراوە، عەبدولحەکیم قەساب دڵنیایی دا و گوتی، "نووسراو دەکەین، سەرجەم پارە و مۆبایلەکانیان بۆ دەگەڕێنینەوە."
ئەو کۆچبەرە کوردانە ویستبوویان لە رێگەی تونسەوە بەرەو وڵاتانی ئەورووپا کۆچ بکەن.
ناو و تەمەنی 37 کۆچبەرەکان:
- کۆمار عەلی عەبدولکەریم، لە دایکبووی 1991 – سلێمانی
- ئەلەند عەتار محەممەد، لە دایکبووی 2004 – سلێمانی
- محەممەد حەسەن ئەحمەد، لەدایکبووی 2004 – سلێمانی
- هەڤاڵ نەجات نەجم، لەدایکبووی 1993 – کەرکووک
- هۆشمەند عەلی موستەفا، لە دایکبووی 1995 – هەولێر
- رەوەز محەممەد عومەر، لە دایکبووی 2002 – سلێمانی
- ئاکار ئازاد ئەحمەد، لە دایکبووی 2003 – کەرکووک
- دارۆ یەحیا عەبدوڵڵا، لە دایکبووی 2005 – سلێمانی
- هێمن ئەمین محەممەد، لە دایکبووی 2002 – سلێمانی
- محەممەد یەحیا رەشید، لە دایکبووی 2001 – کەرکووک
- محەممەد گۆران سابیر، لە دایکبووی 1997 – بەغدا
- دیار بەکر مستەفا، لە دایکبووی 2006 – هەولێر
- محەممەد عەلی عەبدولسەمەد، لە دایکبووی 2004 – سلێمانی
- محەممەد نەجمەدین مەجید، لە دایکبووی 1998 – کەرکووک
- رێنوار رێبوار شەعبان، لە دایکبووی 2007 – سلێمانی
- ئاری عەتار محەممەد، لە دایکبووی 2002 – سلێمانی
- ئاریان عەلی حەمە، لە دایکبووی 2006 – سلێمانی
- محەممەد رەسوول قادر، لە دایکبووی 2009 – سلێمانی
- ئومێد عەباس محەممەد، لە دایکبووی 1988 – سلێمانی
- ئەلەند نەریمان محەممەد، لە دایکبووی 2004 – سلێمانی
- کامەران کەریم محەممەد، لە دایکبووی 1995 – ئەنبار
- گەرمیان کامەران کەرەم، لە دایکبووی 2003 – سلێمانی
- هێدی تارق ئەحمەد، لە دایکبووی 2000 – سلێمانی
- یاد عومەر فەتاح، لە دایکبووی 2004 – سلێمانی
- زانیار عەلی حەسەن، لە دایکبووی 1990 – سلێمانی
- مەنگوڕ ئاراز عومەر، لە دایکبووی 2001 – سلێمانی
- بیلال کەمال ئەحمەد، لە دایکبووی 2003 – سلێمانی
- راڤیار ئیسماعیل محەممەد، لە دایکبووی 2001 – کەرکووک
- ئەڵوەن ئەحمەد محەممەد، لە دایکبووی 2001 – کەرکووک
- دانا عوسمان حەمید، لە دایکبووی 2006 – کەرکووک
- ئیبراهیم فوئاد باوەموراد، لە دایکبووی 2001 – بەغدا
- دیاری حوسێن حەمە، لە دایکبووی 2003 – سلێمانی
- رۆژ ئەحمەد مام ئاغا، لە دایکبووی 2000 – سلێمانی
- هەیەر عومەر حەمەساڵح، لە دایکبووی 2001 – سلێمانی
- رێنوا خالید ئەحمەد، لە دایکبووی 2005 - سلێمانی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ