پێنج بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆمەتی بەعسی بوون لە بەربژێری دوور خرانەوە

11-10-2023
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
دوورخستنەوەی پێنج بەربژێر لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
دوورخستنەوەی پێنج بەربژێر لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە تۆمەتی ئەوەی لە پێشوودا پەیوەندیان بە حزبی بەعسەوە هەبووە، پێنج بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەربژێری  دوورخرانەوە. یەکێک لەو کەسانەی تۆمەتبار کراوە بە ئەندامێتی حزبی بەعس، دەڵێت، تەنیا لایەنگر بووە، هەرگیز ئەندام نەبووە
 
عەزام ساڵح حەمدانی، بەربژێر بوو لە هاوپەیمانی قیادە، باش دوورخستنەوەی بە تۆمەتی ئەندامێتی بەعس، دەڵێت، '' ئەمە بە ئامنج کردنێکی سیاسیە و هیچ پەیوەندیەکم لەگەڵ حزبی بەعسی عەرەبی نەبووە، وەکو هاووڵاتیەکی عێراق پێش ساڵی 2003  تەنها لایەنگر بوومە و  هیچ پۆستێکم لە نێو سەرکردایەتی بەعس نەبووە. ئەمرۆ دەرکەوتنم لە گۆڕەپانی سیاسی، لە ئەستۆگرتنی مافی عەرەب،  پرسی گیراوەکان و بەرگری کردنم لە عێراقی بوونی کەرکووک، بووەتە  بێزاری بۆ هەندێک لە رکابەرەکانم لە عەرەبەکان و هەندێ لایەنی دیک."
 
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، لیستێکی دیکە بڵاوبکاتەوە و مافی بەشداریکردن لە ژمارەیەک بەربژێر وەربگرێتەوە، کە پێشتر گەندەڵیان ئەنجامداوە یان هاوکاری گەندەڵکارانیان کردووە. 
 
ناوی ئەو بەربژێرانەی بەر بڕیارەکەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری کەوتوون و دوورخراونەتەوە:
 
- تۆرهان عەبدولرەحمان، لە لیستی بەرەیی تورکمانی عێراق 
 
- حەسەن شەلال عوبێدی، لە هاوپەیمانی قیادە 
 
- عەزام ساڵح، لە هاوپەیمانی قیادە 
 
ئەمیر عەبدوڵڵا جبوری، لە هاوپەیمانی قیادە 
 
فەرحان حوسێن سەبعاوی، هاوپەیمانی قیادە 
 
بەرەیی تورکمانی و هاوپەیمانی قیادە، لەدژی بڕیارەکەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمارکردووە و داوا دەکەن رێگایان پێبدرێت بەربژێری دیکە، لە شوێنی دوورخراوەکان دابنێن.
 
لەو بارەیەوە، باست دەروێش، گوتەبێژی لقی کەرکووکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دەڵێت، ''ئەو بەربژێرانەی خۆیان هەڵبژاردووە، دەبێت چەند مەرجێکیان تێدابێت، لەوانە بڕوانامەی ئامادەیی یان بەرزتری هەبێت، لەگەڵ چەند مەرجێکی دیکە، ئەگەر لەم فلتەرانە دەرنەچێت، ئەوە لە بەربژێری دوور دەخرێتەوە. ئەوانەشی دوورخراونەتەوە ناکرێت ئێستا کەسی دیکە لە شوێنیان دابنرێت." 
 
 
بڕیارە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێت، کورد بە سێ هاوپەیمانێتی و دوو لیستی جیا بەشداری دەکات، عەرەب بە پێنج هاوپەیمانێتی و سێ لیستی جیا بەشدار دەبن و نۆ حزبی تورکمانیش بە یەک هاوپەیمانێتی بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە