رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەواوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە شێوەیەکی کاتی راگیراون.
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-12-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاری راگرتنی گەشتەکان بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاستی بینین بووە.
گوتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ باشتربوونی دۆخی کەشوهەوا و ئاساییبوونەوەی رەوشەکە، گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە باشووری کوردستان و عێراق کردووە و کەشوهەوای ناسەقامگیر کردووە، بەم هۆیەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک و شەش پارێزگای عێراق لە قوتابخانە و فەرمانگەکان کراوەتە پشوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ