وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: بودجەی قەرزی نیشتەجێبوون تەواو بووە و 19 هەزار مامەڵە کراون

11-12-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو مامەڵانەی بۆ وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون پێشکێشکراون گەیشتووەتە 19 هەزار، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی بودجەی تەرخانکراو، ئێستا پێدانی قەرزی نوێ راگیراوە.
 
نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مانگی شوباتی رابردوو دەرگای پێشکێشکردن بۆ قەرزەکانی نیشتەجێبوون لە رێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە کرایەوە و 19 هەزار مامەڵە پێشکێشکران، بەڵام ئێستا دەرگای پێشکێشکردن داخراوە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، ئەو 900 ملیار دینارەی لە بودجەدا بۆ قەرزەکان تەرخانکرابوو، بەتەواوی خەرجکراوە و پێدانی قەرزی نوێ بەندە بە دابینکردنی پارەی زیاترەوە.
 
نەبیل سەفار گوتی: "سندووقی نیشتەجێبوون پشتی بەو پارانەش بەستووە کە لە قەرزوەرگرانی پێشوو وەردەگیرێنەوە، بەڵام ئەو پارانە کەمن، چونکە پرۆسەی گێڕانەوەیان ماوەیەکی زۆر دوای پێدانی قەرزەکە دەستپێدەکات."
 
لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی قەرزەکە، سەفار ئاماژەی بەوەکرد کاتی دەستپێکردنەوەی مامەڵەی نوێ دیاری نەکراوە "هیچ پەیوەندییەکیشی نییە بە پێکهێنانی حکومەتەوە، بەڵکو پەیوەستە بە یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراق ژمارە 32ی ساڵی 2011."
 
مەرجەکانی وەرگرتنی قەرزەکە
 
پێشکێشکردن بۆ قەرزەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە رێگەی پلاتفۆرمی (ئوور)ـەوە دەبێت. هەر هاووڵاتییەکی عێراقی کە تەمەنی لەنێوان 18 بۆ 65 ساڵ بێت دەتوانێت داواکاری پێشکێش بکات و بڕیارەکە دانیشتووانی ناوچەکانی سنووری مادەی 140یش دەگرێتەوە.
 
بەرزترین بڕی قەرزەکە 60 ملیۆن دینارە؛ قەرزەکە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکی تاپۆ دەدرێت کە رووبەرەکەی لە 100 مەتر دووجا کەمتر نەبێت، یان بۆ زیادکردنی بینا (نهۆمی زیادە) دەدرێت بەمەرجێک رووبەرەکەی لە 65 مەتر دووجا کەمتر نەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."