کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان تانەیەک لە دژى پارێزگاری بەسرە رەتدەکاتەوە

12-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەستەى دادوەریى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دوو تانە کە لە دژى ئەسعەد عێدانى، پارێزگارى بەسرە و سەرۆکى لیستى تەسمیم و یەکێک لە بەربژێرانى ئەو لیستە تۆمارکرابوون، رەتدەکاتەوە.
 
بەگوێرەى نووسراوێکى دەستەى دادوەریى هەڵبژاردنەکان، کە لە 10ى کانوونى دووەمى 2024 دەرکراوە، دەقى بڕیارێکى ئەو دەستەیەى تێدایە لەبارەى ئەو تانەیەى لە دژى دەرچوونى ئەسعەد عێدانى، پارێزگارى ئێستاى بەسرە و سەرۆکى لیستى تەسمیم و سارا حوسێنى، بەربژێرى ئەو لیستە تۆمارکراوە، بەڵام تانەکە رەتکراوەتەوە.  
 
تانەکە لەلایەن عەبد کازم کینانى، بەربژێرى هاوپەیمانیى نەبنى تۆماریکردووە، کینانی تانەى لە بڕیارى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان داوە بۆ راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لەوەى پەیوەندیدارە بە راستاندنى سەرکەوتنی ئەسعەد عێدانى، سەرۆکى هاوپەیمانیى تەسمیم و سارا حوسێنى، بەربژێری دەرچووی لیستەکە و داوایکردووە ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن بۆ ئەو دوو بەربژێرە پوچەڵ بکرێتەوە، تاوەکو ئەو سکاڵایانە یەکلا دەکرێنەوە کە لە دژیان تۆماریکردووە بە تۆمەتى ئەوەى پارەى دەوڵەتیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنى کاریگەریی لەسەر دەنگدەران.  
 
دەستەى دادوەرى ئاماژەى بەوەداوە، ئەو دوو بەربژێرە مەرجەکانى بەربژێربوونیان لەدەستنەداوە، کە لە یاسادا هەیە. 
 
ئەسعەد عێدانى، سەرۆکى لیستى تەسمیم لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە سنوورى پارێزگاى بەسرە زۆرترین دەنگى بەدەستهێناوە کە 164 هەزار و 774 دەنگە؛ لە کۆى 23 کورسی پارێزگاکەش 12 کورسى بەدەستهێناوە.
 
بەگوێرەى نووسراوەکە، ئەو بەربژێرەى تانەى پێشکێش کردووە، پێشتر سێ سکاڵاى دیکەى لە دژى ئەسعەد عێدانى و چەند بەربژێرێکى دیکەى لیستى تەسمیم پێشکێش کردووە و هەر یەکێکیان بە سێ ملیۆن دینارى پێبژاردن سزادراون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."