رووداو دیجیتاڵ
شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی پزیشکێکی تورکیا لە یەکێک لە هوتێلەکانی بەغدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "نەکوژراوە، بەڵکو مردووە".
دوای گیانلەدەستدانی پزیشکێکی تورکیا لە ژوورەکەی خۆی لە هۆتێل قەسر مەسبەح لە بەغدا، شەوى 11ى کانوونى دووەمى 2024 دەنگۆیەک لە سۆشیاڵ میدیای عێراقی بڵاوکرایەوە، کە پزیشکەکە کوژراوە.
بەڵام رۆژی 12ى کانوونى دووەمى 2024، شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە.
شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق ئاماژەى بەوەداوە، "دەرکەوتووە ئەو پزیشکە بەهۆى تێکچوونی تەندروستییەوە مردووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ