عەرەبی و کوردی لە عێراق لە پێشکێشکردنی بەڵگەنامە و راساندنەکاندا زمانی فەرمی دەبن

12-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە خەرجکردنی پارە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بێت؛ یاسایەکیش بە شێوەیەک هەموار دەکاتەوە کە زمانەکانی عەرەبی و کوردی زمانی فەرمی دەبن لە پێشکێشکردنی بەڵگەنامە و راساندنەکان.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 12ی ئاداری 2024دا ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دا لەسەر ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بەردەوام بێت لە خەرجکردنی پارە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەسەر بنچینەی بڕیاری ژمارە 32722ی ساڵی 2023ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هەمواری یەکەمی یاسای نووسراوەکانی دادنووسی ژمارە 33ی ساڵی 1998 پەسند کرا و بڕیاردرا مادەی 16ی یاساکە بەم شێوەیە هەموار بکرێتەوە:
 
یەکەم: هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی زمانی فەرمین لە پێشکێشکردنی بەڵگەنامە و راساندنەکان.
 
دووەم: دادنووس راساندن بۆ بەڵگەنامەی نووسراو بە زمانی بیانی دەکات، دوای ئاگاداربوون لە نێوەڕۆکەکەی، ئەوەش لە رێگەی وەرگێڕێک کە سوێند دەخوات.
 
هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق "راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری پەسند کرد سەبارەت بە کەمکردنەوەی گومرگ لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ سەربڕین و بەخێوکردن، بە جۆرێک گومرگەکەیان بە رێژەی 50% کەم دەکرێتەوە."
 
لە کۆبوونەوەی رۆژی 12-12-2023دا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 69 ملیار و 230 ملیۆن دینار بۆ ئامادەکاری و پێویستیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارەی دیناری عێراقی

بەڵێندەرانی عێراق: 30 تریلیۆن دینارمان لای حکومەتە

پاساوی کەمی نەختینە کێشەی لەنێوان بەڵێندەران و وەزارەتی دارایی عێراق دروست کردووە و بەهۆیەوە خۆپێشاندان دەکەن؛ بەگوێرەی یەکێتیی بەڵێندەرانی عێراق، حکومەت 30 تریلیۆن دیناریان قەرزدارە.