کۆمیسیۆن بۆ رووداو: ژمارەی دەنگدەرانی لە دایکبووی 2007 نزیکەی یەک ملیۆن کەسن

12-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لەدایکبووی لە ساڵی 2007ـن، نزیکەی ملیۆنێک دەنگدەر دەبن.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ژمارەی دەنگدەران تاوەکو ساڵی 2024 گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 79 هەزار و 889 دەنگدەر، جگە لەوەش، دەنگدەرانی لەدایکبووی ساڵی 2007 نزیکەی ملیۆنێک دەنگدەرن."
 
جومانە غەلای گوتی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە 1079 سەنتەری تۆمارکردن لە سەرانسەری عێراق، پێشوازیی لە دەنگدەران دەکات بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری.
 
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی 13ـی کانوونی دووەمی رابردوو، دەنگی دا لەسەر درێژکردنەوەی کاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری دا ماوەی کاری ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆن بۆ خولی ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژ بکرێتەوە.
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."