لە رۆژێکدا دوو جار ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی نەجەف کەوتەوە

12-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو بۆ دووەمجار لەسەر یەک ئاگر لە نەخۆشخانەی زەهرای تایبەت بە منداڵان و منداڵبوون کەوتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 12-06-2024 ماهیر یاسر عەبودی، گوتەبێژی تەندروستیی نەجەف هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە؛ بەڵام لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کۆنترۆڵ کرا و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە."
 
ئەوەش لە کاتێکدا بوو، بەیانییەکەشی ئاگر لە نەخۆشخانەکە کەوتەوە و مەترسی لەسەر منداڵانی نەبەکام دروست بوو. نوئاس سەباح، هاوئاهەنگیکاری میدیایی بەرگریی شارستانیی عێراق بە رووداوی گوت، "هەوڵی خێرای تیمەکانی بەرگریی شارستانی وایکرد هیچ زیانێکی گیانی نەبێت و هەموو منداڵەکان، کە 41 منداڵ بوون، رزگار کران و سەرجەمیان تەندروستییان باشە."
 
د. غەسان هاتف عکایشی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی زەهرا رایگەیاند، "بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە هۆڵی منداڵبوون کەوتەوە، سوپاس بۆ خوا بە هەوڵی هەمووان لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی، کارمەندانی نەخۆشخانە هەموویان لە ئافرەتان و پیاوان، هاوکار بوون بۆ دەرکردنی نەخۆشەکان لە هۆڵەکە و منداڵانی نەبەکام، هیچ زیانێکی گیانیمان نەبووە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی زەهرا، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کوژێندراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)ـی تۆڕی میدیایی رووداو

رەوتی حیکمە: ڤیتۆ لەسەر هیچ بەربژێرێکی پۆستی سەرۆکوەزیران نەماوە و مالیکی و سوودانی لە پێشەوەن

ئەندامێکی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە رایدەگەیێنێت، لە دوای دانیشتنی دووەمی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هیچ ڤیتۆیەک لەسەر هیچ بەربژێرێک نەماوە و ئێستا "نووری مالیکی" و "محەممەد شیاع سوودانی" بەربژێری سەرەکین بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، جەختیش دەکاتەوە ئەگەر لەناو چوارچێوەکەدا نەگەیشتنە رێککەوتن، پەنا بۆ "بەربژێری سازان" دەبەن.