عێراق پێنجشەممەی کردە پشووی فەرمی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا رۆژی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا بکرێتە پشووی فەرمی؛ پارێزگاری کەرکووکیش سبەی بۆ کریستانییەکانی شارەکەی کردە پشوو. 
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە رۆژی پێنجشەممە، 25ی کانوونی یەکەمی 2025، بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکاندا پشووی فەرمی بێت.
 
هەر بەم بۆنەیەوە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بڕیاری دا سبەی چوارشەممە، 24ى کانوونی یەکەمی 2025، بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی کریستیان لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا بکرێتەپشوو. ئەمە وێڕای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی فەرمییە. 
 
بە گوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تاوەکو رۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت. 
 
هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
 
لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەبی کاپتاگۆن

بە هاوکاری عێراق، سووریا چوار بازرگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەوان، دەسەڵاتدارانی سووریا چوار بازرگانی "نێودەوڵەتی"ـیان دەستگیرکردووە کە 200 هەزار دەنک حەبی کاپتاگۆنیان پێبووە و ویستوویانە رەوانەی عێراقی بکەن.