رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، هێزەکانیان لە سنووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگاکە 20 کەسی پەیوەندیداریان بە شەڕێکی بەکۆمەڵەوە دەستگیر کردووە.
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئەمڕۆ شەممە 12ی تەممووزی 2025 گوتی، لەسەر دروستبوونی شەڕێکی بەکۆمەڵ، هێزەکانیان بە هاوئاهەنگی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی 20 تۆمەتباریان لە قەزای حەویجە دەستگیر کردووە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتی، تۆمەتبارەکان بەگوێرەی مادەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و رەوانەی دادگەی تایبەت کراون.
ئەو دەستگیرکردنە بەکۆمەڵە دوای ئەوە هات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە، تێیدا شەڕێکی تووند لەنێوان دوو لایەن لە قەزای حەویجە دەبیندرێت.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هۆکاری شەڕەکە بۆ "قەرزێکی کۆن" لەنێوان گۆشتفرۆشێک و خاوەن مارکێتێک لە قەزاکە دەگەڕێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ