کەشناسیی عێراق و هەرێمی کوردستان: پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەکرێت

12-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرز ببێتەوە، بە جۆرێک ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای زیقار بگاتە 50 پلەی سیلیزی.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 12ی تەممووزی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەرمەی کە عێراقی گرتووەتەوە، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە."
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق گوتی، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ لە پارێزگای زیقار پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی و لە پارێزگاکانی واست، موسەننا و بەسرە 49 پلەی سیلیزی تۆمار بکرێت.
 
عامر جابری ئاماژەی بەوەشکرد، نزمترین پلەی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە دهۆک و سلێمانی دەبێ کە نزیکەی 43 پلەی سیلیزی دەبێ و لە هەولێریش 46 پلەی سیلیزی دەبێ.
 
گوتەبێژەکەی کەشناسی عێراق گوتیشی، خێرایی با لەنێوان 20 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت و لە هەندێک کاتدا لە باشووری پارێزگای نەینەوا خۆڵبارین دروست دەبێت.   
 
هەر سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممەی هەرێمی کوردستان، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاسمان هەتاو دەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەوری جیاجیا، ئەوەش بەهۆی ئەو شێیەی لەسەر ناوچەکانمان هەیە."
 
محەممەد کەمال گوتیشتی، "کەشەکە گەرم دەبێ و با لەکاتی نیوەڕۆدا چالاک دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە